پرسی پارەی گەنمی جووتیارانی كورد دەبرێتە لای سوودانی

شەیری بکە لە:
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق

ئاڤا نیوز 

 

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق پرسی دواكەوتنی پارەی گەنمی جووتیارانی كورد دەباتە لای سوودانی و گفتوگۆ لەسەر دواکەوتنی پارەی گەنمی جووتیاران دەکەن. 

 

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ 100 جووتیاری كورد لەبەردەم وەزارەتی بازرگانیی عێراق گردبوونەوە و پاشان نوێنەریان لەگەڵ وەزیری بازرگانی كۆبووەوە، دوای ئەوە جووتیارەكان لەگەڵ شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوە و ئەویش پرسەكە دەباتە لای سوودانی.

 

لێدوانی فەرمی: شوان كەلاری، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ نوێنەری جووتیارانی كورد كۆبووەوە و بەوردی گفتوگۆیان سەبارەت بە گرفتی دواكەوتنی پارەی گەنم كرد.

 

زانیاریی زیاتر: ئەو پەرلەمانتارە كوردە ئاماژەی بەوە دا كە ئێوارەی ئەمڕۆ شاخەوان عەبدوڵڵا بۆ ئەو پرسە لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆدەبێتەوە و بەڵێنی پێداون كە بە زووترین كات گرفتەكەیان چارەسەر بكرێت.

 

ئەمەش بزانە: پارەی گەنمی ئەمساڵی جووتیارانی هەرێمی كوردستان 590 ملیار دینارە و تاوەكو ئێستا بەغدا تەنیا 74 ملیار دیناری داوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ