دوو تووشبووی کۆلێرا لە سنووری گەرمیان تۆمارکران

شەیری بکە لە:
دوو تووشبووی کۆلێرا لە سنووری گەرمیان تۆمارکران

ئاڤا نیوز

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان هۆشداریی دەداتە هاووڵاتییان لەوەی دوو تووشبووی نەخۆشیی کۆلێرا لە سنوورەکەیان تۆمارکراون و پشکنینەکان ڕەوانەی سلێمانی کراون.

وێنە گەورەکە: لە بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی خۆپاراستنی تەندروستیی گەرمیان، دوای پشکنین دەرکەوتووە دوو هاووڵاتی سنوورەکە تووشی کۆلێرا بوون، بۆ دڵنیابوونەوەش پشکنینەکان ڕەوانەی سلێمانی کراون.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوی فەرمی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیاندا هاتووە، یەکێک لە تووشبووەکان دانیشتووی قەزای کفری و ئەوەی دیکەیان دانیشتووی سنووری قەزای کەلارە.

زانیاریی پەیامنێر: زریان کەمال، پەیامنێری ئاڤا لە سلێمانی گوتی، "لە پشکنینیە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە، دوو هاونیشتمانییەکە بە ڕێژەی 99% تووشی کۆلێرا بوون، بۆ دڵنیابوونەوەش پشکنینەکان ڕەوانەی سلێمانی کراون و لەوێشەوە بۆ بەغدا نێردراون".

 

باکگراوند: لە ماوەی ڕابردوودا لە  سلێمانی هەشت تووشبووی پەتای کۆلێرا تۆمارکراون و سەوزە و ئاوی پیس هۆکاری نەخۆشییەکەن؛ بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەکردنی نەخۆشییەکەش چێشتخانەکان ئاگادارکراونەتەوە سەوزە بەکارنەهێنن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: