لە کەرتی ڕۆژئاوا سێ پۆلیسی ئیسرائیل لەلایەن حەماس کوژران

شەیری بکە لە:
لە کەرتی ڕۆژئاوا سێ پۆلیسی ئیسرائیل لەلایەن حەماس کوژران

دوو ئۆتۆمبێلی پۆلیس لە نزیک شوێنی هێرشەکە، سەرچاوە: سکای نیوز

 ئاڤا نیوز


لە هێرشێکی حەماسدا لە کەرتی ڕۆژئاوای فەڵەستین، سێ پۆلیسی ئیسرائیلی کوژران، سوپای ئیسرائیلیش بەفەرمی هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە.


وێنە گەورەکە: ئەم هێرشەی حەماس لەکاتێکدایە هێزەکانی ئیسرائیل لە چوارشەممەی ڕابردووەوە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان لە کەناری ڕۆژئاوا دەستپێکردووە.

 

لێدوانی فەرمی: عوزی لێڤی، سەرۆکی پۆلیسی ئیسرائیل لە کەرتی ڕۆژئاوای فەڵەستین، لە شوێنی هێرشەکە لە نزیک شاری هێبرۆن بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ ئەندامی هێزەکانی پۆلیس لە هێرشێکی تەقەکردندا کوژراون.

لەلایەکی دیکەوە: ناوەندی فریاگوزاری ئیسرائیل دەڵێت: دوو لەو پۆلیسە کوژراوانە ئافرەتن و یەکێکیان پیاوە.

باکگراوند: لەدوای دەستپێکردنی هەڵمەتی بۆردوومانکردن  لە سەرانسەری باکووری کەرتی ڕۆژئاوا، لانیکەم 22 فەڵەستینی کوژراون کە 14 چەکداری گرووپەکانی حەماس و جیهادی ئیسلامی بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: