نەخواردنی سەوزە و میوە ئەگەری تووشبوونی پیاوان بە نەخۆشییەک زیاد دەکات

شەیری بکە لە:
نەخواردنی سەوزە و میوە ئەگەری تووشبوونی پیاوان بە نەخۆشییەک زیاد دەکات

تووشبوویەکی نەخۆشی شێرپەنجە. وێنە؛ بی بی سی

ئاڤا نیوز

 

ڕووەکی فاسۆلیا و شۆفان، کە دەوڵەمەندن بە ماددەی ڕیشاڵی. هەروەها کەرە، شیری مانگا و ماسی ساردینیش، کە بڕێکی زۆر کالیسیۆمییان تێدایە هۆکارن بۆ کەمکردنەوەی تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن.

 

چیرۆکی سەرەکی: بەپێی توێژینەوەیەک ئەو خۆراکانەی ڕێژەیەکی کەمی ڕیشاڵ و کالیسیۆم و سەوزەیان تێدایە بەرپرسن لە 35%ـی حاڵەتەکانی شێرپەنجەی قۆڵۆن لە ئەمریکا، هاوکات توێژەران لێکۆڵینەوەیان لە هۆکارە مەترسیدارە ناسراوەکان کردووە، وەک جگەرەکێشان، تیشکدانەوە و قەڵەوی، بۆ ئەو مەبەستەش سوود لە بەکارهێنانی داتای تەندروستیی 700 هەزار حاڵەتی شێرپەنجە وەرگیراوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە، جگەرەکێشان باوترین هۆکاری مەترسییە بۆ هەموو جۆرەکانی شێرپەنجە، هاوکات کەمی ڕیشاڵ هۆکارە بۆ 12%ـی حاڵەتەکانی شێرپەنجەی قۆڵۆن و کۆم لە ژن و پیاوی خوار تەمەن 50 ساڵدا.

 

زانیاریی زیاتر: بەپێی توێژینەوەکە  ئەو پیاوانەی سەوزە و میوەی پێویست ناخۆن بەڕێژەی 30% زیاتر تووشی شێرپەنجەی قوڕگ دەبن، هاوکات 90%ـی شێرپەنجەی دەم و قوڕگ لە ڕێگەی هەڵبژاردنی شێوازی ژیانی دروستەوە ڕێگری لێدەکرێت، وەک وازهێنان لە جگەرەکێشان و ئەنجامدانی وەرزش.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان