تەندروستیی جیهانیی: لە شەش مانگی داهاتوودا ئاوڵەی مەیموون کۆتایی دێت

شەیری بکە لە:
تەندروستیی جیهانیی: لە شەش مانگی داهاتوودا ئاوڵەی مەیموون کۆتایی دێت

تووشبویەکی ئاوڵەی مەیموون. وێنە: بی بی سی

ئاڤا نیوز

 

تەندروستیی جیهانییی ڕایدەگەیێنێت لە شەش مانگی داهاتوودا ئاوڵەی مەیموون کۆتایی پێدێت. ئەمە لە کاتێکدا کیشورەی ئەفریقا تەنها بەشێکی کەمی ئەو ڤاکسینانەی وەرگرتووە، کە پێویستە بۆ بەرگرتن لە  بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون.

 

وێنە گەورەکە: سەرەتای مانگی هەشت ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئاوڵەی مەیموونی لە ئەفریقا وەک باری لەناکاوی جیهانیی ڕاگەیاند، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 18 هەزار کەس گومانی تووشبوویان هەیە و 629 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

 

لێدوانی فەرمی: تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسوس بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، هەرچەندە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا حاڵەتەکانی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیموون بەخێرایی زیادیکردووە، بەڵام مردن بەم هۆیەوە بەڕێژەیەکی سنووردار کەمی کردووە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی دەڵێت: بەهۆی هاوکاری سەرکردایەتی وڵاتان و کۆمپانیا هاوبەشەکان، ئەگەری ئەوە هەیە لە شەش مانگی داهاتوودا بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە کۆنترۆڵ بکرێت.

 

لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکی سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و خۆپاراستنی نەخۆشییەکان لە ئەفریقا داوا دەکات نزیکەی 380 هەزار ژەمی ڤاکسینی ئاوڵەی مەیموون وەربگرن، کە لەلایەن خێرخوازانەوە بەڵێنیان پێدراوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ