توێژینەوەیەک: خواردنەوەی قاوە پێش بازاڕکردن ئارەزووی شت کڕین زیاتر دەکات

شەیری بکە لە:
توێژینەوەیەک: خواردنەوەی قاوە پێش بازاڕکردن ئارەزووی شت کڕین زیاتر دەکات

ئاڤا نیوز

 

توێژەران هۆشداری لە خواردنەوەی قاوە پێش بازارکردن دەکەن. چونکە خواردنەوەی قاوە پێش بازاڕکردن وا لە کەسە دەکات کەلوپەلی زیاتر بکڕێت و خەرجییەکانی زیاد بکەن.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: توێژینەوەکە بە هاوبەشی لەلایەن توێژەرانی زانکۆی فلۆریدای باشوور، زانکۆی ڤیادرینای ئەوروپی و زانکۆی ویلایەتی لویزیانا ئەنجامدراوە، توێژینەوەکە لەسەر 300 کڕیار کراوە، بەشێکیان پێش بازاڕکردن قاوەیان خواردبووەوە و بەشێکیشیان نەیان خواردبووە. ئەنجامەکان تەواو جیاواز  و شۆکهێنەربوون.

 

چی ڕوویدا: دەرکەوت ئەوانەی قاوەییان خواردووەتەوە پارەیەکی زیاتریان خەرجکردووە و بەرهەمی زیاتریان کڕیوە، بە بەراورد بەوانەی قاوەیان نەخواردووەتەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە توێژینەوەکدا دەرکەوتووە بەهۆی ئەوەی قاوە کافاینی تێدایە چاڵاکی مرۆڤ زیاد دەکات ئەمەش وا دەکات ئارەزووی کڕین زیاتر بکات.

شەیری بکە لە: