ئێران نزیکە لە درووستکردنی چەکی ئەتۆمی

شەیری بکە لە:
ئێران نزیکە لە درووستکردنی چەکی ئەتۆمی

وێستگەیەکی ئەتۆمیی ئێران - وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز  


ئێران زۆرێک لەو سنوورانەی کە لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 بۆی دانرابوو، تێپەڕاندووە و نزیكە لە درووستكردنی چەكی ئەتۆمی.


وێنە گەورەکە: سەرەڕای هەبوونی سزایەکی زۆری نێودەوڵەتیی بۆ سەر ئابووری و وزەی ئەتۆمی ئێران، ئەم وڵاتە هێشتا بەردەوامە لە بەروپێشبردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی و نزیکبوونەوە لە دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی.


لێدوانی فەرمی: ڕافائیل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، ڕۆژی 2024-08-30، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "عەرەبیە" ڕایگەیاند: ئێران پێویستە سەبارەت بە فایلە ئەتۆمییەکەی شەفافتر بێت، ئەم وڵاتە نزیکەی 170 کیلۆ یۆرانیۆمی یەدەگی هەیە کە بە ڕێژەی 60% پیتێنراوە و نزیکە لە ئاستی چەکی ئەتۆمی. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: گفتوگۆی بەرنامی ئەتۆمیی ئێران لە ساڵی 2015 لەگەڵ زلهێزەکانی جیهان دەستیپێکرد و ئەو وڵاتە بەشێک لە چالاکییەکانی ڕاگرتبوو، بەڵام دوای ئەوەی ئیدارەی ترەمپ لە ساڵی 2018 ئەمریکای لە ڕێککەوتنەکە دەرهێنا، وایکرد ئێران دەستبەرداری هەموو ئەو سنوورانە بێت و بەردەوام بێت لە پیتاندنی یۆرانیۆم.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: