کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بەبێ سەرۆکی ئەمریکا دەستپێدەكات

شەیری بکە لە:
کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بەبێ سەرۆکی ئەمریکا دەستپێدەكات

دیمەنێک لە کۆڕبەندی ساڵی ڕابردووی میونشن، وێنە؛

ئاڤا نیوز 

ڕۆژی هەینی 16-2-2024، كۆنفرانسی ساڵانەی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا دەستپێدەكات و، چاوەڕوان دەكرێت ئەمریكا ڕووبەڕووی زۆرترین ڕەخنە و گوشار ببێتەوە.

وێنە گەورەكە: دۆناڵ ترەمپ، بەربژێری كۆمارییەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكا، لە كامپەینی هەڵبژاردنەكانیدا ڕەخنەی تووندی لە ناتۆ گرت، تەنانەت دەڵێت "بە ڕووسیا دەڵێم هێرش بكاتە سەر چەند وڵاتێكی ناتۆ ئەگەر پارە نەدەن"، لەبەر قسەكانی ترەمپ ئەگەری هەیە نوێنەرانی ئەمریكا لە كۆڕبەندەكە ڕووبەڕووی ڕەخنە و گوشاری زۆر ببنەوە. 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە كەمالا هاریس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا و ئەنتۆنی بلنكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بەشداری لە كۆنفرانسەکەدا بكەن و جۆ بایدنی سەرۆک بەشداری ناكات، میدیا جیهانییەكان دەڵێن، دەبێت خۆیان بۆ ڕەخنەی تووند ئامادە بكەن.


باکگراوند: كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کۆنفرانسێکی ساڵانەیە بۆ قسەكردن لەسەر دۆخی ئەمنی و ئاسایش و ئابووری، ئەمساڵ 60ـمین کۆنفرانسیەتی و  بەبەشداری سەرۆكوەزیرانی دەیان وڵات و چەندین بازرگان لەسەر ئاستی جیهان بەڕێوەدەچێت و سێ ڕۆژ دەخایەنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: