ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر کاروانێکی پزیشکیی ئەمریکی

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر کاروانێکی پزیشکیی ئەمریکی

تانکێکی ئیسرائیل لە غەززە- وێنە: euronews

ئاڤا نیوز  


ئیسرائیل بە مووشەک هێرش دەکاتە سەر کاروانێکی خێرخوازی ئەمریکی، کە بەرەو نەخۆشخانەیەکی غەززە دەڕۆشتن. 


وێنە گەورەکە: ئیسرائیل و حەماس لەسەر ئاگربەستی کاتی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەمەستی هەڵمەتی کوتانی ئیفلیجی منداڵان لە سەرانسەری کەرتی غەززە ڕێکدەکەون. 


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕێکخراوی فریاگوزاری پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی نزیک (Anera) ئەمڕۆ 2024-08-30 ڕایگەیاند: مووشەکێکی ئیسرائیلی بەر کاروانێک كەوتووە کە پێداویستی پزیشکی و سووتەمەنی بۆ نەخۆشخانەی ئیماراتی لە کەرتی غەززە گواستووەتەوە. 


زانیاریی زیاتر: ئەم هێرشە دوای ئەوە دێت کەمێک پێش ئەم هێرشە، ئیسرائیل تەقەی لە کاروانێکی پرۆگرامی جیهانی خواردنی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان کردبوو، كاروانەکە لە ناوەڕاستی غەززەوە بەرەو بازگەیەکی سەربازی ئیسرائیل دەڕۆیشت. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمریكا ڕەخنە لە هێرشەکانی ئیسرائیل دەگرێت و داوای کردووە کۆتایی بە هێرش و قسەی هەڕەشەئامێز دژی نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوە مرۆییەکان بهێنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: