سوودانی بەرەو هۆڵەندا بەڕێکەوت

شەیری بکە لە:
سوودانی بەرەو هۆڵەندا بەڕێکەوت

محەممەد شیاع سوودانی, سەرۆکوەزیرانی عێراق

ئاڤا نیوز 

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، محەممەد شیاع سوودانی بەغدای پایتەختی بەجێهێشت و بە سەردانێکی فەرمی بەرەو ئەمستەردامی هۆڵەندا بەڕێکەوت.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 22-1-2024، لە کۆبوونەوەی محەممەد شیاع سوودانی لەگەڵ کایسی ئۆلۆنگرین، وەزیری بەرگریی هۆڵەندا باسی ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کرا. لەو کۆبوونەوەیەدا سوودانی ڕەزامەندی لەسەر بانگهێشتی سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا دەربڕی  سەردانی ئەو وڵاتە بکات. 

بۆچی گرنگە: بڕیارە ئەمساڵ هۆڵەندا سەرکردایەتیی ناتۆ لە عێراق بگرێتەدەست، ئەمەش لەم دۆخەی ئێستای عێراق بابەتێکی گرنگە کە لەڕووی ئەمنییە لەبەردەم ئاڵنگارییەکی گەورەی نێودەوڵەتی و هەرێمیدایە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان