زیاتر لە 28 هەزار دەرچووی بەشە پزیشکیيەکان دادەمەزرێن

شەیری بکە لە:
زیاتر لە 28 هەزار دەرچووی بەشە پزیشکیيەکان دادەمەزرێن

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ڕاژە

ئاڤا نیوز


ئەنجوومەنی ڕاژه‌ی فیدڕاڵی عێراق دامەزراندنی زیاتر لە 28 هەزار دەرچووی بەشە پزیشکییەکانی پەسەندكرد.


وێنە گەورەکە: ئەمساڵ هەزاران دەرچووی زانکۆکان لە عێراق فۆڕمی دامەزراندنیان پڕکردووەتەوە، دامەزراندن سێ یەکەمەکانی زانکۆ، دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان، هەڵگرانی بڕوانامەی ماسته‌ر و دکتۆرا دەگرێتەوە.


لێدوانی فەرمی: سەعد ئه‌للامی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی ڕاژه‌ی فیدڕاڵی به‌ ئاڤا نیوزی گوت: دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ئه‌مڕۆ دامەزراندنی  28 هەزار و 400  کەسمان لە دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان پەسەندکرد.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: دامەزراندن دەرچووانی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌، به‌و مه‌رجه‌ی دانیشتووی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ