دوای چلەی ئیمام حوسێن پەرلەمانی عێراق یەكەم دانیشتنی گرێدەدات

شەیری بکە لە:
دوای چلەی ئیمام حوسێن پەرلەمانی عێراق یەكەم دانیشتنی گرێدەدات

وێنەی پەرلەمانی عێراق - ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز


دوای كۆتاییهاتنی رێوڕەسمی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن، پەرلەمانی عێراق سەرەتای هەفتەی داهاتوو کۆدەبێتەوە، کارنامەی دانیشتنەکە هیچ كام لەو كێشە هەڵپەسێردراوانەی چاوەڕێی یاسادانان دەکات لە خۆناگرێت .


وێنە گەورەكە: بڕیارە کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە 31-8-2024 پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی لە وەرزی دووەمی یاسادانان گرێبدات.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند:  دانیشتنەكە چوار بڕگە لەخۆدەگرێت كە بریتین لە: 
خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای ئەنجوومەنی نەخۆشی شێرپەنجە،  خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای خاوەندارێتی فیکری.


زانیاریی زیاتر: هەر لە دانیشتنەكەدا ئەم دوو بڕگەیە هەن: خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای پابەندبوونی عێراق بە ڕێککەوتننامەی پاراستنی ماددی کەرەستە، گفتگۆکردن و خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای ناوبژیوان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: