ناوی سێ یەكەمە دانەمەزراوەكان بۆ وەزارەتی دارایی نێردرا

شەیری بکە لە:
ناوی سێ یەكەمە دانەمەزراوەكان بۆ وەزارەتی دارایی نێردرا

چەند قوتابییەکی زانکۆی سەڵاحەدین لە ئاهەنگی دەرچوون، محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز


بەمەبەستی دامەزراندن، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان ناوی سێ یەكەمەكانی بۆ وەزارەتی دارایی نارد.

بۆچی گرنگە: بە ناردنی ناوی سێ یەكەمە دانەمەزراوەكان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری، پرۆسەی دامەزراندنیان هەنگاوێكی گرنگ دەچێتە پێشەوە و تەنیا هەنگاوێكی دیكەیان دەمێنێت.


بڵاوكراوەی فەرمی: بە نووسراوێكی فەرمی بە ژمارە (15925) لە ڕێکەوتى (2024/8/22) وەزارەتی خوێندنی باڵا ناوی سەرجەم سێ یەكەمەكانی سەر ئاستی بەشەکانی لە كۆلێژ و پەیمانگەكان بەمەبەستی دامەزراندنیان بە هەمیشەیی بۆ وەزارەتی دارایی ناردووە.

زانیاریی زیاتر: وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان پاش چەند ڕێككارێك سەرجەم ناوەكان بۆ وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ دەنێرێت بۆ تەرخانكردنی شایستە داراییەكانیان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: