وەزارەتی خوێندنی باڵا دەستی بەڕێكارەكانی دامەزراندنی وانەبێژان كرد

شەیری بکە لە:
وەزارەتی خوێندنی باڵا دەستی بەڕێكارەكانی دامەزراندنی وانەبێژان كرد

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

ئاڤا نیوز

 

پاش بڕیاری سەرۆكوەزیران بارزانی، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەستی بە رێكارەكانی دامەزراندنی وانەبێژان كرد.

 

وێنە گەورەكە: سەرۆکوەزیران بارزانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ بڕیاری دا لەسەر داهاتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرجەم وانەبێژان بکرێنە گرێبەست.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: لە نووسراوێکدا کە واژۆی سەرۆکوەزیران بارزانی لەسەرە و ئاراستەی هەریەک لە وەزیرانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کراوە، داوا دەکرێت وردبینی لە لیستی ناوی مامۆستایانی وانەبێژی سەر بە هەردوو وەزارەت بکرێت و ڕێکارەکانی دامەزراندنییان ئەنجام بدرێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند: لە دوو فەرمانی وزاری جیاوازدا، كە بە واژۆی ئارام محەمەد، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچووە، بڕیاردرا بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ جێبەجێ کردنی کارەکان و ئاراستەکردنی نووسراوێک بۆ گشت زانکۆکان بەمەبەستی وردبینیکردنی داتا و ناوی وانەبێژان تا سێشەممەی داهاتوو.

 

لێدوانی فەرمی: د.توانا نەجەف، سەرۆکی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بە ئاڤا نیوزی گوت: مووچەی وانەبێژانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە 500  هەزارەوە بۆ ملیۆنێک و 200 هەزار دینار دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: