مەترسی مردن بەهۆی بەخشینی گورچیلەوە کەمبووەتەوە

شەیری بکە لە:
مەترسی مردن بەهۆی بەخشینی گورچیلەوە کەمبووەتەوە

نەشتەرگەری گورچیلە - وێنە: فرانس پرێس

ئاڤا نیوز 


بەپێی توێژینەوەیەک ئەو کەسانەی گورچیلە دەبەخشن، مەترسی مردنیان بەهۆی نەشتەرگەرییەوە کەمترە لەوەی پزیشکەکان پێشتر باسییان لێوە دەکرد.


وێنە گەورەکە: توێژینەوەکە لە ئەمریکا ئەنجامدراوە و بەدواداچوونی بۆ 30 ساڵ لە بەخشینی گورچیلەی مرۆڤە زیندووەکان کردووە و دەرکەوتووە، تاوەکو ساڵی 2022 لە هەر 10 هەزار بەخشەرێک کەمتر لە یەک کەس لەماوەی سێ مانگی دوای نەشتەرگەرییەکە گیانی لەدەستداوە، لەکاتێکدا پێشتر دەگوترا لە هەر 10 هەزار بەخشەر سێ کەس گیان لەدەست دەدەن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی تۆمارە تەندروستییەکانی ئەمریکا لەساڵی 1993 تاوەکو 2022 زیاتر لە 164 هەزار حاڵەتی بەخشینی گورچیلەی کەسی زیندوو هەبووە، لەم ژمارەیەش تەنها 36 حاڵەتی مردنی دوای نەشتەرگەری تۆمار کراوە، کە زۆرترینیان بەخشەری ڕەگەزی نێر بوونە و ئەوانە بوونە، کە پێشینەی بەرزە فشاری خوێنیان هەبووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ