سەرۆکوەزیران بارزانی واژۆ لەسەر دامەزراندنی وانەبێژان دەکات

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیران بارزانی واژۆ لەسەر دامەزراندنی وانەبێژان دەکات

سەرۆکوەزیران بارزانی و نوێنەری وانەبێژان

ئاڤا نیوز

بڕیاری دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و سەرۆکوەزیران بارزانی واژۆی لەسەر دەکات.


زانیاریی تایبەت: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ چوارشەممە بە واژۆی خۆی نووسراوی فەرمی بۆ دامەزراندنی وانەبێژانی قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگەکان بە گرێبەست دەرکردووە و ئاراستەی وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا کراوە.

ژمارەکان وادەڵێن: ژمارەی وانەبێژانی قوتابخانەکان نزیکەی 38 هەزار کەسە، ژمارەی وانەبێژانی زانکۆ و پەیمانگەکانیش هەزار و 992 کەسە.


لێدوانی فەرمی: د.توانا نەجەف، سەرۆکی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە بە ئاڤا نیوزی گوت: مووچەی وانەبێژانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە 500  هەزارەوە بۆ ملیۆنێک و 200 هەزار دینار دەبێت.

ئەمەش بزانە: مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی قوتابخانەکان بڕوانامەی دیبلۆم 400  هەزار و بەکالۆریۆس 500  هەزار دینار دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: