ئێران ستایشی هێرشی حیزبوڵڵا بۆ سەر ئیسرائیل دەکات

شەیری بکە لە:
ئێران ستایشی هێرشی حیزبوڵڵا بۆ سەر ئیسرائیل دەکات

پاشماوەی هێرشی حیزبوڵڵای لوبنان بۆ سەر باکووری ئیسرائیل- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


ئێران ستایشی هێرشی ڕۆژی یەكشەممەی حیزبوڵڵای لوبنان بۆ سەر باكووری ئیسرائیل دەكات.


لێدوانی فەرمی: ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ستایشی هێرشی حیزبوڵڵا و كاردانەوەی چۆنیەتی هێرشەكەی كرد بۆ سەر ئیسرائیل و بە هێرشێكی ستراتیژی ناوی برد.


لە لایەکی دیکەوە: محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە ئێکس ڕایگەیاند:"شکست"ی ئیسرائیل هاوتەریب بوو لەگەڵ شکستەکەی لە ئۆپەراسیۆنی ساڵی 2006 و ناتوانن ئەم شکستە بشارنەوە، مەبەستی لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان لە ساڵی 2006 کە 33 ڕۆژی خایاند.


گۆشەیەکی دیکە: ئێران پێی وایە هاوکێشە ستراتیژییەکان بەشێوەیەکی ڕیشەیی گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە سوپای ئیسرائیل "توانای هێرشبەری و هێزی ڕێگری کاریگەرانەی لەدەستداوە و ئێستا دەبێت لە بەرامبەر لێدانەکان بەرگریی لە خۆی بکات".


چی ڕوویدا: یەکشەممەی ڕابردوو، حیزبوڵڵا لە تۆڵەی کوشتنی فوئاد شوکر، سەرکردەی سەربازی ئەو بزووتنەوەیە، هێرشێکی مووشەکی کردە سەر باکووری ئیسرائیل.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: