گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە

وێنە - جەزیرە

ئاڤا نیوز  


نزمبوونەوەی لەناکاوی نرخی سوودی ئەمریکا و ئاسۆی ئابووری جیهانی، ئەگەری زیادبوونی خواست لەسەر سووتەمەنیی بەرز کردووەتەوە. 


وێنە گەورەکە: زۆربوونی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاستەنگ بۆ دابینکردنی نەوتی خاو درووست دەکات و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت. 


زانیاریی زیاتر: هێرشەکانی ئیسرائیل و لوبنان بۆ سەر یەکتەری ئەو نیگەرانییەی درووستکردووە کە لەوانەیە جەنگی غەززە ببێتە جەنگێکی فراوانتر و ئێران و ئەمریکاش تێکەڵی ببن. 


لە لایەکی دیکەوە: جيرۆم پاوڵ، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا دەڵێت: نزمبوونەوەی نرخی سوودی ئەمریکا بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی هەردوو نەوتی خاو بەڕێژەی 2%.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: