ڕاهێنەرێکی تۆپی پێ ماڵئاوایی لە جیهان کرد

شەیری بکە لە:
ڕاهێنەرێکی تۆپی پێ ماڵئاوایی لە جیهان کرد

شێرپەنجەی پەنکریاس - وێنە : euronews

ئاڤا نیوز 

 

ڕاهێنەری پێشووی تۆپی پێ 'سڤێن گۆران ئێریکسن' کە لە 10 وڵات ڕاهێنەرایەتی کردووە، دوای تووشبوونی بە شێرپەنجەی پەنکریاس کۆچی دواییکرد. 


چیرۆكی سەرەكی: سڤێن گۆران ئێریکسن، ڕاهێنەری پێشووی تۆپی پێی ئینگلتەرا، لە دوای دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکەی لە مانگی یەکی ئەمساڵدا بۆی دەرکەوت تەنها چەند مانگێکی ماوە بۆ ژیان و لە تەمەنی 76 ساڵیدا کۆچی دواییکرد. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێریکسن لە ماوەی کارکردنیدا لە نێوان 1977 تا 2001، توانی 18 نازناوی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لەگەڵ چەند یانەی جیاواز لە سوید، ئیتاڵیا، بەریتانیا بەدەست بهێنێت. 


زانیاریی زیاتر: ئێریکسن هاندەرێکی سەرسەختی یانەی لیڤەرپوڵ بوو، کۆتا جار لە یاری نێوان لیڤەرپوڵ و ئەیاکس لە مانگی سێ ئامادەی ناو یاریگای ئانفێڵد بووە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: