وانەبێژان بۆ سەرۆکوەزیران بارزانی: بڕیارەکەت هەزاران خێزان و گەنجی دڵخۆش کرد

شەیری بکە لە:
کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران بارزانی و مامۆستایانی وانەبێژ

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی دوێنێی سەرۆکوەزیران بارزانی و مامۆستایانی وانەبێژ

ئاڤا نیوز 

 

دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لە ڕاگەیێنراوێکدا سوپاسی سەرۆکوەزیران بارزانی دەکات بۆ بڕیارەکەی لەبارەی بەگرێبەستکردنی 38 هەزار مامۆستای وانەبێژ. 

 

وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دوێنێ یەکشەممە دوای کۆبوونەوە لەگەڵ مامۆستایانی وانەبێژ، بڕیاری دا 38 هەزار مامۆستای وانەبێژ بکرێنە گرێبەست. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ ڕایگەیاند: دوای چاوەڕوانیی زۆری مامۆستایانی وانەبێژ بۆ گەیشتن بە مافەکانمان کە بەهۆی قەیران و کۆسپی دارایی و سیاسی وەکو شەڕی داعش و ڤایرۆسی کۆڕۆنا و نەناردنی پشکی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵ، دواجار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دامەزراندنی سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژیدا بەشێوەی گرێبەست.

 

لەلایەکی دیکەوە: ئەم هەنگاوەی بەڕێزیان بە هەنگاوێکی گرنگ و گەورەی دەزانین لە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن، گرێبەستکردنی نزیکەی 38 هەزار مامۆستای وانەبێژ بڕیارێکی ئازا و بوێرانە بوو کە بووە جێگای ڕەزامەندی و دڵخۆشی هەزاران خێزان و گەنجی ئەم نیشتمانە، لە ڕاگەیێنراوی مامۆستایانی وانەبێژ هاتووە. 


زانیاریی زیاتر: مامۆستایانی وانەبێژ سوپاس و پێزانینی زۆری خۆیان بۆ مەسرور بارزانی بۆ خەمخۆری بۆ پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن دەردەبڕن و دەڵێن: ئەم بڕیارە سەلمێنەری ئەوەیە سەرۆکی حکومەت سەرەڕای دڵسۆزیی بۆ پەروەردە و فێرکردن، خەمخۆر و دڵسۆزە بۆ مافی مامۆستایان.

شەیری بکە لە: