مەغریب گەورەترین یاریگای تۆپی پێی جیهان دروست دەکات

شەیری بکە لە:
مەغریب گەورەترین یاریگای تۆپی پێی جیهان دروست دەکات

دیمەنێک لە دیزاینی یارگیگاکە، شوێنی 115 هەزار هاندەر دەبێتەوە، سەرچاوە: یۆرۆ نیوز

ئاڤا نیوز


مەغریب گەورەترین یاریگای تۆپی پێ بە ناوی گراند ستەیدی حەسەن بۆ پێشوازیکردن لە یاری کۆتایی مۆندیالی 2030 دروست دەکات .

بۆچی گرنگە: یاریگاکە بەشێوەیەک دیزاین کراوە بەرزترین ستانداردەکانی پێشبڕکێکانی فیفا بەدیبهێنێت و ژێرخانی وەرزشی لە  مەغریب بۆ ئاستی نێودەوڵەتی بەرزدەکاتەوە. 

زانیاریی زیاتر : یاریگای گراند ستەیدی حەسەن، توانای میوانداریکردنی 115 هەزار هاندەری دەبێت، لەلایەن کۆمپانیای پۆپۆلۆسەوە بە هاوکاری تەلارسازەکانی فەرەنسا دیزاین کراوە و دروست دەکرێت. 

ئەمەش بزانە: مۆندیالی ساڵی 2030 بە هاوبەشی لە نێوان شەش وڵات؛ ئیسپانیا، مەغریب، پۆرتوگال، ئەرجەنتین، ئۆرگوای و پاراگوای ڕێکدەخرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: