سوپای بەڕازیل دەچێتە "شەڕ"ی دژ بە ئاگرەوە

شەیری بکە لە:
سوپای بەڕازیل دەچێتە "شەڕ"ی دژ بە ئاگرەوە

کارمەندێکی بەرگریی شارستانی لەکاتی هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرێک، وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

سوپای بەڕازیل بەشداریی لە "شەڕ"ی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاگرکەوتنەوەکانی ئەو وڵاتە دەکات.  

وێنە گەورەکە: حکومەتی بەڕازیل "شەڕی دژ بە ئاگر"ی ڕاگەیاندووە و سوپای وڵاتەکە بە بەکاربردنی فڕۆکە جەنگییەکانی بەشداریی لە هەڵمەتەکانی کوژاندنەوەی ئاگرکەوتنەوەکان دەکات کە دارستانەکانی هەرێمی ساوپاوڵۆیان گرتووەتەوە. 

زانیاریی زیاتر: جگە لە سوپا، سێ هەزار ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کۆنترۆڵکردن و کوژاندنەوەی ئاگرەکانن.

لەلایەکی دیکەوە: پۆلیسی فیدراڵیی بەڕازیل لێکۆڵینەوە دەکات لە هۆکارەکانی کەوتنەوەی ئاگرەکە و ئەگەری ئەوەی ئاگرەکان ڕووداوی سرووشتی نەبن. 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکانەوە باری نائاسایی لە 45 ناوچەی هەرێمی ساوپاوڵۆ ڕاگەیێنراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: