کۆریای باکوور درۆنی خۆکوژ بەرهەمدێنێت

شەیری بکە لە:
کۆریای باکوور درۆنی خۆکوژ بەرهەمدێنێت

کیم جۆنگ ئون چاودێریی تاقیکردنەوەی درۆنە نوێیەکە دەکات، سەرچاوە: AFP

ئاڤا نیوز

کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور، چاودێریی تاقیکردنەوەی مووشەکی دەکات و پەردە لە سەر جۆرێکی نوێی درۆنی خۆکوژ لادەدات کە ئەو وڵاتە بەرهەمی دێنێت.

لێدوانی فەرمی: سەرۆکی کۆریای باکوور ڕایگەیاند "پێویستە پەرە بە درۆنی خۆکوژ بدرێت و ژمارەی زیاتری لێ بەرهەمبهێنرێت. ئەمەش لە تەنیشت درۆنە هەواڵگرییەکان و ئەو جۆرانەوە کە زیاتر لە جارێک هێرش دەکەن."

وێنە گەورەکە: کۆریای باکوور لە پەرەدان بە توانا سەربازییەکانی بەردەوامە. ئەم جۆرە درۆنە نوێیانە توانایان هەیە هەزار کیلۆمەتر بفڕن. هاوشێوەی ئەو درۆنانەیە کە ئیسرائیل و ڕووسیا و ئێران هەیانە. 

زانیاریی زیاتر: شارەزایان لەو باوەڕەدان کۆریای باکوور لە ڕووسیا و ئەویش لە ئێرانەوە تەکنۆلۆژیای دروستکردنی درۆنی بەدەستهێناوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: