لە ڕووسیا درۆنێکی بۆمبڕێژکراو خۆی بە باڵەخانەیەکدا دەکێشێت

شەیری بکە لە:
لە ڕووسیا درۆنێکی بۆمبڕێژکراو خۆی بە باڵەخانەیەکدا دەکێشێت

دیمەنێک لەو باڵەخانەیەی درۆنەکە خۆی پێدا کێشاوە لەگەڵ وێنەی درۆنێک

ئاڤا نیوز

 

درۆنێک خۆی دەکێشێت بە باڵەخانەیەکی بەرزی شاری ساراتۆڤ لە ڕووسیا و بەهۆیەوە چەند کەسێک بریندار دەبن.

وێنە گەورەکە: درۆنەکە خۆی کێشاوە بە باڵەخانەیەکی 38 نهۆمیی شاری ساراتۆڤ کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای ڕووسیا و 950 هەزار دانیشتووانی هەیە. بەهۆی ڕووداوەکەوە چوار کەس بریندار بوون، لەناویاندا ژنێک هەیە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە. 

زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی میدیاکانی ڕووسیا، درۆنەکە ئۆکراینییە. سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ڕووسیا وەڵامدانەوەی بۆ هێرشە درۆنییەکە هەبووە، بەڵام نەیتوانیوە بیخاتە خوارەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە شوباتی 2022ـەوە ڕووسیا و ئۆکراینا لە شەڕدان، بەم دواییانەش هێرشە درۆنییەکانیان بۆ سەر یەکدی زیاتر بووە.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: