حیزبوڵڵای لوبنان پەیامێک لەبارەی هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بڵاودەکاتەوە

شەیری بکە لە:
حیزبوڵڵای لوبنان پەیامێک لەبارەی هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بڵاودەکاتەوە

درۆنێکی حیزبوڵڵا لە ئاسمانی ئیسرائیل، وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


حیزبوڵڵای لوبنان دوای بۆردوومانکردنی باکووری ئیسرائیل، تەواوکردنی پڕۆسەی هێرشی تۆڵەسەندنەوەکەی بە سەرکەوتوویی ڕاگەیاند.

وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ حیزبوڵڵای لوبنان بە 320 کاتیۆشا باکووری ئیسرائیلی بۆردوومان کرد، ئەمەش لە تۆڵەی کوشتنی فوئاد شوکر، کەسی دووەمی حیزبوڵڵا کە 30-7-2024 لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژرا، ئیسرائیلیش ڕاستەوخۆ وەڵامی دایەوە و کۆبوونەوەی حکومەتیشی ڕێکخست و هەوڵ بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە دەدات.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: حیزبوڵڵای لوبنان دوای هێرشەکە ڕایگەیاند: پلانی هێرشی تۆڵەی کوژرانی فوئاد شوکر بە سەرکەوتوویی جێبەجێکرا. بڕیارە حەسەن نەسروڵڵا، سەرۆکی حیزبوڵڵاش پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوبکاتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: