
زۆزگ قەرەداغی و ئەردەشێر کامکار
ئاڤا نیوز
هونەرمەند (زۆزگ قەرەداغی) نوێترین بەرهەمی بڵاودەکاتەوە، بڕیارە لە پلاتفۆرمە نێودەوڵەتییەکانیش بڵاوببێتەوە.
لێدوانی فەرمی: زۆزگ قەرەداغی بۆ ئاڤا نیوز گوتی: "بەرهەمەکەم کۆنسێرتۆیەکە بۆ ئامێری (کەمانچە-جۆزە) لەگەڵ ئۆرکێسترای سیمفۆنی تاران، تۆمارکردن تەواوبووە و هونەرمەندی دیاری کورد ئەردەشێر کامکار سۆڵۆی کەمانچەی لە بەرهەمەکەدا ژەنیوە، وا بڕیاریشە ئۆرکێستراکە لە چالاکییەکانیاندا بەرهەمەکەی من بژەنن و لە پلاتفۆرمە نێودەوڵەتییەکانیش بڵاوببێتەوە".
زانیاریی زیاتر: "لە داهاتوودا کارێکی دیکەی هاوبەشم لەگەڵ ئەردەشێر کامکار دەبێت بە ناوی (سویتی خەرامان) کە لە حەوت بەرهەم پێکدێت و ئاوازی ئەردەشێر کامکار و دابەشکردنی منە". زۆزگ وای گوت.
گۆشەیەكی دیكە: زۆزگ قەرەداغی ناڕازییە لە ئۆرکێستراکانی هەرێمی کوردستان و دەڵێت: "ئۆرکێستراکان بەرهەمی ئاوازدانەرە کوردەکان پشتگوێدەخەن و پێیان وایە ئەگەر بە ئاستێکی نزمیش بەرهەمێکی جیهانیی بژەنن باشترە لە بەرهەمێکی ناوخۆیی، کە ئەمە هەڵەیەکی گەورەیە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆكی ئیماڕات كۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
پێنج ئەندامی نوێ بۆ سەرکردایەتیی یەکێتی زیاد دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمساڵ 16 كۆڵبەری ڕۆژهەڵاتی كورستان كوژراون و برینداركراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کولتوور
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
كەسوكاری تەعۆ بەستەپیازەیی سكاڵا لەسەر فیلمی بەڕازیلیە شینەكە تۆماردەكەن
- کولتوور
- 5 نیسان
بوراک ئۆزجیڤیت لە هەولێرە