یەکێتی ئەوروپا هەڕەشە لە عێراق دەکات

شەیری بکە لە:
یەکێتی ئەوروپا هەڕەشە لە عێراق دەکات

چالاكوانان لە بەغدا ناڕەزایی بەرامبەر هەمواری یاسای باری كەسیی دەردەبڕن - وێنە: فرانس پرێس

ئاڤا نیوز 


لە حاڵەتی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی، یەکێتی ئەوروپا هەڕەشەی سەپاندنی سزا و کەمکردنەوە یان پچڕاندنی پەیوەندییەکانی لە عێراق کردووە.


وێنە گەورەکە: پرسی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی لە عێراق، وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی نیگەران کردووە و لەناوخۆش ناڕەزایەتییەکان بەرفراوانتر دەبن.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەباس جبووری، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنی ڕایگەیاند: شاندی یەکێتی ئەوروپا بە زمانی هەڕەشە قسەیان لەگەڵ کردین، لەبارەی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی و بە تاوان ناساندنی هاوڕەگەزبازی.


لە لایەکی دیکەوە: موسەننا ئەمین، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق لە ڕێگەی ئاڤا نیوزەوە ئەو زانیارییانەی ڕەتکردەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی یەکشەممە 4-8-2024 پەرلەمانی عێراقی خوێندنەوەی یەکەمی بۆ هەمواری یاسای باری کەسێتیی ژمارە 188ی ساڵی 1959 کرد، بەهۆی ناڕەزایەتی و ناکۆکییەکان لەو بارەیەوە هێشتا خوێندنەوەی دووەمی بۆ نەکراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: