حیزبوڵڵا كوژرانی حەوت ئەندامی بەهۆی بۆردوومانی ئیسرائیلەوە ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
حیزبوڵڵا كوژرانی حەوت ئەندامی بەهۆی بۆردوومانی ئیسرائیلەوە ڕاگەیاند

دیمەنی بۆردوومانێکی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان - وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند حەوت ئەندامیان بەهۆی بۆردوومانی ئیسرائیل لە بەیانی ئەمڕۆ هەینییەوە كوژراون، ئیسرائیلیش دەڵێت لە لوبنانەوە دەیان مووشەکیان ئاراستە کراوە.

 

وێنە گەورەکە: لە کاتێکدا هەموو جیهان چاوی لەسەر ڕاگەیاندنی ئاگربەستی غەززەیە، بەڵام هێرشەکانی ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان بۆ سەر یەکتری بەردەوامن.  


ڕاگەیێنراوی فەرمی: حیزبوڵڵای لوبنان بە فەرمی ڕایگەیاند:بەرەبەیانی ئەمڕۆ 23-08-2024، لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان، حەوت ئەندامی ئەو پارتە کوژراون.


لە لایەکی دیکەوە: میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانكردووەتەوە: ئەمڕۆ ‌حیزبوڵڵا نزیکەی 70 مووشەکی لە باشووری لوبنانەوە بەرەو باکووری ئیسرائیل ئاراستە کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: