لیرەی تورکی
ئاڤا نیوز
لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەزین و ئێستا یەک دۆلار بەرامبەر بە 34 لیرەی تورکییە. گرنگترین ھۆکاریش دەگەرێتەوە بۆ زیادبوونی خواستی ناوخۆ لەسەر دراوی بیانی.
وێنە گەورەکە: ئەمرۆ ھەینی، بەھای لیرەی تورکی گەیشتە نزمترین ئاستی مێژوویی و یەک دۆلار بەرامبەر 34 لیرە مامەڵەی پێوەدەکرێت. تەنیا لە مانگی ئاب، لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی 2.6%ی بەھاکەی، لە سەرەتای ساڵەوە تاوەکو ئێستا 15% و لە 12 مانگی ڕابردوو 25%ی بەھاکەی لەدەستداوە. بۆ یەکەمجاریشە لە مێژووی خۆی بەھای لیرەی تورکی بۆ ھەر 100 دۆلارێک بگاتە 3400 لیرە.
ھۆکارە زانراوەکان: شارەزایان دەڵێن، زیادبوونی خواستی ناوخۆ لەسەر دراوی بیانی، بەتایبەت دۆلار و یۆرۆ، ھۆکارن بۆ ئەم دابەزینە خێرایە. ئەمە لەکاتێکدایە، تادێت دەنگۆکانی دابەزاندنی رێژەی سوود لەلایەن بانکی ناوەندیی تورکیا زیاتر دەبن، ئەمەش رەنگە کاریگەرییەکان زیاتر بکات.
ئەمەش بزانە: ئێستا فاتیح قەرەھان، سەرۆکی بانکی ناوەندیی تورکیا، لە ئەمریکایە بۆ بەشداریکردن لە سیمپۆزیۆمی جاکسن ھۆل کە لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکا ساڵانە بۆ بەرپرسانی بانکە ناوەندییەکان ڕێک دەخرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک پارەی غازی ماڵان بە ئۆنلاین لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت