سەرۆکی میسر سەردانی تورکیا دەکات

شەیری بکە لە:
سەرۆکی میسر سەردانی تورکیا دەکات

کۆبوونەوەی سیسی و ئەردۆغان. وێنە: ئەرشیف

ئاڤا نیوز

 

سەرەتاکانی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ سەرۆکی میسر سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ هاوتا تورکییەکەیدا کۆدەبێتەوە.

 

وێنە گەورەکە: میسر و تورکیا دەیانەوێت پەرە بە هاوکارییە هاوبەشە ستراتیژییەکانی نێوانیان بدەن و ئەم سەردانەش لەو چوارچێوەیەدا ئەنجام دەدرێت.

 

زانیاریی زیاتر: سیسی و ئەردوغان سەبارەت بە کاری هاوبەش بۆ چارەرسەری قەیرانەکانی ناوچەکە و فراوانکردنی بازرگانی و وەبەرهێنانی نێوان هەردوو وڵات گفتوگۆ دەکەن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەوەتەی لە ساڵی 2014ـەوە سیسی چووتە سەر دەسەڵات، ئەمە یەکەمجارە سەردانی تورکیا بکات. 

 

باکگراوند: ساڵی 2013، دوای لەسەر کار لادانی محەممەد مورسی، سەرۆکی پێشووی میسر، تورکیا پەیوەندییەکانی لەگەڵ میسر پچڕاند. ساڵی ڕابردوو بە کردنەوەی باڵیۆزخانەکانیان پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان دەستپێکردنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ