میسر پێشنیازێکی ئیسرائیل ڕەت دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
میسر پێشنیازێکی ئیسرائیل ڕەت دەکاتەوە

ئاڵای ئیسرائیل و میسر. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

میسر پێشنیازێکی ئیسرائیل بۆ کردنەوەی هەشت بورجی چاودێریی لە ناوچەی فیلادلفیا لە سنووری نێوان غەززە و میسر ڕەتکردووەتەوە. 

 

زانیاریی زیاتر: ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی، ئەوەشی ئاشکرا کردووە، دوای ڕەتکردنەوەی پێشنیازەکە، ئەمریکا پێشنیازی کردنەوەی دوو بورجی کردووە، بەڵام میسر ئەوەشی ڕەتکردووەتەوە.

 

وێنە گەورەکە: یەکێک لە داواکارییە نوێیەکانی ئیسرائیل بۆ ئاگربەستی غەززە مانەوەی بەشێک لە سوپاکەیەتی لە ناوچە سنوورییەکانی غەززە. حەماس ئەم داوایەی ئیسرائیلی ڕەتکردووەتەوە. میسر بوونی هەر جۆرە هێزێکی ئیسرائیل لە سنوورەکانی لە داهاتوودا ڕەتکردووەتەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: وردەکارییەکانی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ غەززە، دەرچوونی هێزەکانی ئیسرائیل لە غەززە، کردنەوەی دەروازەی ڕەفەح و بەردانی دیلە فەلەستینییەکان بەشێکن لەو خاڵانەی کە هێشتا لایەنەکانی دانوستان لە سەری ڕێک نەکەوتوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: