یەحیا سینوار داوای گەرەنتی لە ئیسرائیل دەکات

شەیری بکە لە:
یەحیا سینوار داوای گەرەنتی لە ئیسرائیل دەکات

یەحیا سینوار، سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی حەماس

ئاڤا نیوز

یەحیا سینوار مەرجێكی نوێی بۆ ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل داناوە، داوای گەرەنتی کردووە ژیانی پارێزراو بێت و هەوڵ بۆ کوشتنی نەدات.

وێنە گەوركە: ئیسرائیل و حەماس بە نێوەندگیری ئەمریكا، میسر و قەتەر لە گفتوگۆدان بۆ ڕێككەوتن و ئاگربەست، بزووتنەوەی حەماس لەسەر داواكاریی یەحیا سینوار، سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەکە مەرجێكی نوێی هەیە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی بەناوبانگی ئیسرائیلی یەدیوت ئەخرینت نووسیویەتی: "یەحیا سینوار داوای كردووە ئیسرائیل مەرجی گەرەنتیكردنی سەلامەتی و نەكوژرانی پێبدات".

زانیاریی زیاتر: ڕۆژنامەكە نووسیویەتی، ئەگەر ئیسرائیل بە مەرجەكەی سینوار ڕازیبێت، ئەگەری هەیە ئاگربەست وەك خۆی جێبەجێ بكرێت و حەماس دڵنیایی بدات لە پابەندبوون پێوەی.

ئەمەش بزانە: یەحیا سینوار پێشتر گوتبووی شەرەفێكی گەورەیە ئەگەر لەلایەن ئیسرائیلەوە "شەهید بکرێت".

باکگراوند: یەحیا سینوار پێشتر فەرماندەی کەتیبەکانی  قەسام، باڵی سەربازیی حەماس  بوو لە غەززە، لەدوای کوژرانی ئیسماعیل هەنیەش لە تاران شوێنەکەی گرتەوە و پۆستی سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی حەماسی وەرگرت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: