چەقی مانگ چی تێدایە؟

شەیری بکە لە:
چەقی مانگ چی تێدایە؟

دیمەنێکی ڕووی دەرەوەی مانگ، سەرچاوە: sciencealert

ئاڤا نیوز


لە لێکۆڵینەوەیەکدا دەرکەوتووە، چەقی مانگ لە تۆپێکی ڕەق پێکهاتووە و چڕییەکەی هاوشێوەی چڕی ئاسنە.

وێنە گەورەکە: ماوەیەکی زۆرە مشتومڕێکی درێژخایەن هەیە سەبارەت بەوەی ئایا چەقی مانگ ڕەقە یاخود شل و تواوەیە، ئەم لێکۆڵینەوەیە دیسەلمێنێت ڕەقە.

بڵاوکراوەی فەرمی: تیمێک بەسەرۆکایەتیی زانای فەلەکناس ئارسەر بریۆید لە سەنتەری نیشتمانیی فەرەنسی بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی ڕایگەیاند: "لێکۆڵینەوە لە پێکهاتەی ناوەوەی تەنەکان لەڕێگەی زانیارییە بوومەلەرزەییەکانەوە دەکرێت، شێوازی جووڵەی شەپۆلە دەنگییەکان کە بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە دروست دەبن، لە ماددەیەکی ناو مانگەوە ڕەنگدانەوەیان هەیە".

زانیاریی زیاتر: لە لێکۆڵینەوەکەدا دەرکەوتووە، چەقی مانگ زۆر لە چەقی زەوی دەچێت، لە دەرەوە بە چینێکی شل دەوردراوە و ناوکێکی ڕەقیش ناوەوەی پێکدێنێت،  کە چڕی ناوکی مانگ 78 هەزار و 22 کیلۆگرامە لە هەر مەتر سێجایەکدا، ئەمەش زۆر نزیکە لە چڕی ئاسن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: