ئۆتۆمبێلێک لەکاتی شووشتن
ئاڤا نیوز
دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە، جۆری سەرپێچی و سزای شووشتنگەكان لە هەرێمی كوردستان بڵاو دەكاتەوە.
وێنە گەورەكە: لە هەرێمی كوردستان سەدان شووشتنگە هەن، بەشێكیان تایبەتن بە ئۆتۆمبێل و بەشەكەی دیكەشیان تایبەتن بە شووشتنی چەند كەلوپەلێكی نێو ماڵ، دەستەی ژینگە سزای دارایی ئەو شووشتنگانە دەدات كە سەرپێچی دەكەن.
بڵاوكراوەی فەرمی: دەستەی ژینگە بە پشتبەستن بە ڕێنمایی ژمارە (2)ی ساڵی (2023) كە لە دەستەكە دەرچووە، بڕی سزای پێبژاردنی ئەو شووشتنگانەی بڵاوكردووەتەوە كە سەرپێچی ژینگەیی دەكەن.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕێنماییەكە جۆری سەرپێچی و بڕی سزاكان بەمشێوەی خوارەوەیە:-
• ئەگەر ڕەزامەندیی ژینگەیی نەبوو - دوو ملیۆن دینار
• نەبوونی یەكەی چارەسەری ئاوەڕۆ - سێ ملیۆن دینار
• مۆلیدەكەی ژاوەژاوی هەبێت - یەك ملیۆن دینار
• مۆلیدەكەی دووكەڵ بكات - یەك ملیۆن دینار
• نەبوونی ڕێژەی سەوزایی - یەك ملیۆن دینار
• پیسبوونی دەوروبەری مۆلیدە بە گازوایل و ڕۆن - یەك تا سێ ملیۆن دینار
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 10 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی عێراق بڕە پارەیەک بۆ فەرمانبەران زیاد دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی داعش ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی پەرلەمانی عێراق میوانداریی سوودانی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کوردستان فاوندەیشن؛ پڕۆژە گەورە و بێوێنەکەی گەنجانی کوردستان
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین داوای لێبوردن لە مێرکڵ دەکات
30 تشرینی دووەم
ڕێگاچارەی گرفتی مووچەی مانگەكانی 11 و 12ی فەرمانبەران ئاشكرا دەكرێت
29 تشرینی دووەم
چەند خۆراکێک ئەگەری تووشبوون بە 14 جۆری جیاوازی شێرپەنجە کەم دەکەنەوە
29 تشرینی دووەم
پەرلەمانی ئوسترالیا یاسای قەدەغەکردنی تۆڕە کۆمەڵاتییەکان بۆ منداڵان پەسەند دەکات
29 تشرینی دووەم
- ژینگە
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە کوردستان دەکات
- ژینگە
- 28 تشرینی دووەم
پیسکردنی پارک و شوێنە گشتییەکان نیگەرانی لێدەکەوێتەوە
- ژینگە
- 28 تشرینی دووەم
لە هەولێر سێ ژینگەپارێز خەڵات دەکرێن
- ژینگە
- 28 تشرینی دووەم
کەی بەفر و سەرما تەواو دەبێت؟
- ژینگە
- 26 تشرینی دووەم
شێخ دارا: لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت