ڕوانگەی سووری بۆ ئاڤا: هێرشەکەی قامیشلۆ لەلایەن تورکیاوە کراوە

شەیری بکە لە:
ڕوانگەی سووری بۆ ئاڤا: هێرشەکەی قامیشلۆ لەلایەن تورکیاوە کراوە

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ ئاڤا نیوز پشتڕاستی دەکاتەوە، بۆردوومانەکەی ئەمڕۆی قامیشلۆ لەلایەن تورکیا کراوە و  بنکەیەکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کراوەتە ئامانج.

چیرۆکی سەرەکی: نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە لە ترافیکی عەفرین لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان  بیسترا. زانیارییەکان پشتڕاستیان کردەوە  بنکەیەکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ  بۆردوومان کراوە.

لێدوانی فەرمی:  ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بە ئاڤا نیوزی گوت: "بەپێی لێکۆڵینەوەکان درۆنێکی تورکی هێرشەکەی کردووە، بەدواداچوون بۆ دیاریکردنی زیانە گیانی و ماددییەکان دەستیپێکردووە".

باکگراوند: لە سەرەتای ئەمساڵەوە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا 92 هێرشیان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەر لە ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامداوە، بەهۆیانەوە 29 کەس گیانیان لەدەست داوە، زیاتر لە 27 کارمەندی سەربازی و 16 کەسی مەدەنیش بریندار بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: