درۆنەکانی حیزبوڵڵا لە ئاسمانی ئیسرائیل دەسوڕێنەوە و زەنگی ئاگادارکردنەوە لێنادات

شەیری بکە لە:
درۆنەکانی حیزبوڵڵا لە ئاسمانی ئیسرائیل دەسوڕێنەوە و زەنگی ئاگادارکردنەوە لێنادات

ئاڤا نیوز


ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی ئاشکرای کردووە، درۆنەکانی حیزبوڵڵا کە تایبەتن بە هەواڵگری لە ئاسمانی ئیسرائیل بینراون بەبێ ئەوەی زەنگی ئاگادارکردنەوە لێ بدرێت، ئەمەش ترسی بۆ دانیشتووانی ناوچەکە دروست کردووە.

 

وێنە گەورەکە: لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشی حیزبوڵڵا بۆ باکووری ئیسرائیل، زیاتر لە هەزار و 200 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو، چوونەتە ناو خاکی ئیسرائیلەوە و هێشتا دامەزراوە ئەمنییەکان ڕووبەڕووی "هەڕەشەی کوشتن" دەبنەوە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی یەدعوت ئەحرەنوت ڕوونی کردەوە کە زۆرێک لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەتایبەتی ئەوانەی بۆ کۆکردنەوەی زانیاریی هەواڵگری دیاری کراون، توانیویانە بەبێ بەربەست بگەنە حەیفا و سنوورەکانی ئەو ناوچانەشیان تێپەڕاندووە، بەبێ ئەوەی لە کاتی پەڕینەوە لە لوبنان بەهیچ شێوەیەک دەستنیشان بکرێن.

 

زانیاریی زیاتر:  بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو ڕۆژنامەیە هێزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل ڕێگرییان لێ نەکردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: