
ئاڤا دیجیتاڵ
ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزی بەریتانی چەند پێشبینییەک بۆ ڕووداوەکانی ساڵی 2024 دەخاتەڕوو. ڕۆژنامەکە هەوڵی داوە بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونی خوێنەران و شرۆڤەی نووسەرەکانی پاکێجێکی فراوان لە پێشبینیی بۆ ڕووداوە سیاسی، ئابووری و سەربازییەکانی لە ساڵی 2024دا ئامادە بکات. گرنگترینی پێشبینییەکانی ڕۆژنامە بەریتانییەکە بەمشێوەیەن:
ئایا جارێکی دیکە دۆناڵد ترەمپ دەبێتەوە بە سەرۆکی ئەمریکا؟
- نەخێر، بەڵام لە ئەگەری بەشداربوونی لە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ بایدندا، هەڵمەتی بانگەشەکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ ساڵی ٢٠٢٤ دەبێتە ناشیرینترین هەڵمەت لە مێژووی ئەمریکادا.
ئایا 2024 ریکۆردی 2023 وەک گەرمترین ساڵی تۆمارکراو تێدەپەڕێنێت؟
- بەڵێ، لەوەتەی لە ماوەی 174 ساڵی رابردوودا کە پلەکانی گەرمیی زەوی تۆمار دەکرێن، 2023 گەرمترین ساڵ بووە، بەڵام زۆر لە زاناکان پێشبینی دەکەن 2024 لە 2023 گەرمتر بێت.
ئایا شەڕی ئیسرائیل و حەماس بۆ ململانێیەکی تەواوی ناوچەیی تەشەنە دەسەنێت؟
- نەخێر، لەگەڵ ئەوەشدا ئێستا شەڕەکە بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی توندوتیژی لە تەواوی ناوچەکە کە گرووپە میلیشیاییەکان سەر بە ئێران دەگرێتەوە. گەورەترین نیگەرانی ئەوەیە کە پێکدادانە سنوورییەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان بۆ شەڕێکی تەواوی نێوانیان پەرە بسەنێت. بەڵام، تەنانەت ئەگەر ئەوەش ڕوو بدات، هێشتا نە ئەمریکا و نە ئێران نایانەوێت شەڕەکە ببێتە شەڕێکی گەورەتر کە تەواوی ناوچەکە بگرێتەوە.
ئایا گەشەی ئابووریی چین بۆ 3% یان کەمتر دادەبەزێت؟
- نەخێر. لەم چەند ساڵەی دواییدا، چۆنییەتیی گەشەی ئابووریی چین زۆر ڕووی لە خراپی کردووە. کەرتی خانووبەرە، کە نزیکەی یەک لە سەر سێی کۆی بەرهەمی ناوخۆییە، لە سەرخۆ لە داڕووخانە. زۆر لە حکومەت لۆکاڵییەکان لە قەرزدا نقووم بوون. کڕیاری چینی دوودڵ و ڕاڕایە. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا، ئابووریی چین بە ئاسانی گەشەی 4% تێدەپەڕێنێت. ئەمەش بەهۆی پشتیوانییەکانی دەوڵەت. جگە لەمە، کەرتی تەکنۆلۆژی هەروا لە گەشەکردندا پێشەنگ دەبێت.
ئایا ئەمریکا و ئەوروپا لە پاڵپشتیکردنی دارایی ئۆکراینا بەردەوام دەبن؟
- بەڵێ، لە کۆتاییەکانی 2023، بەرپەرچدانەوەکانی ئۆکراینا لەدژی داگیرکارییەکانی رووسیا وەستان و پرسی پاڵپشتیی سەربازی و دارایی بووە بابەتێکی جێی مشتومڕ. لەگەڵ ئەوەشدا ئیدارەی بایدن سوورە لە سەر درێژەدان بە پاڵپشتییەکانی بۆ ئۆکراینا. سەرکردەکانی یەکێتیی ئەوروپاش پێویستە رێگایەک بۆ دەورەدانەوەی ڤیتۆی هەنگاریا لە سەر پاکێجی یارمەتیی ٥٠ ملیار یۆرۆیی بۆ ئۆکراینا بدۆزنەوە. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا، ئالنگارییەکانی بەدەستهێنانی پێشکەوتنی سەربازی لە شەڕەکەدا زۆرن، بۆیە ئۆکراینا ناچار دەبێت مل بۆ دانوستان لەگەڵ ڕووسیا بدات.
ئایا ئێکس مایەپووچ دەبێت؟
- بەڵێ، ئیلۆن مەسک زوو زوو هۆشدارییەکانی مایەپووچبوون وەک هاندەرێک لە تێسلا و سپەیس ئێکس بەکار دەهێنێت. بەڵام ئەمجارەیان سەبارەت بە ئێکس ئەگەری داڕمانی رێکلام و سەرچاوەکانی داهات و مایەپووچبوونی زۆر بەرزە. بۆیە لەوانەیە مەسک مایەپووچبوونی ئێکس رابگەیەنێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- زۆرترین بینراو
- 2 تشرینی یەکەم
بەکاندیدیی لەگەڵ دیدار ڕەشید شێروانی