لە نەجەف لە شەڕی نێوان دوو هۆزدا زیارەتکارێک کوژرا

شەیری بکە لە:
لە نەجەف لە شەڕی نێوان دوو هۆزدا زیارەتکارێک کوژرا

دیمەنێکی پاش شەڕەکە - وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز  


لە ئەنجامی شەڕی چەکداری نێوان دوو هۆز لەسەر ڕێگای زیارەتکاران لە پارێزگای نەجەف، زیارەتکارێک كوژرا و زیارەتكارێكی دیكەش برینداربوو.


وێنە گەورەکە: بەبۆنەی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن، ملیۆنان زیارەتکاری شیعەمەزهەبی عێراقی و بیانی سەردانی مەزارگەی ئیمام حوسێن دەکەن لە شاری کەربەلا.


زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئەمنیی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند: لە ناوچەی زەرگە لە قەزای کوفە ناوەندی پارێزگای نەجەف، بەهۆی شەڕی چەکداری نێوان دوو هۆزی ناوچەکە زیارەتكارێك كوژرا و زیارەتكارێكیش برینداربوو.


زانیاریی زیاتر: بەهۆی شەڕەکەوە ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو زیارەتکاران دروستبووە، دوای شەڕەکەش هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دۆخەکەیان کۆنترۆڵ کردووە.


لە لایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی فورات لە پارێزگای نەجەف ڕایگەیاند، تەرمی کەسێکیان وەرگرتووە کە لە ئەنجامی شەڕی نێوان دوو هۆز لە ناوچەی زەرگە کوژراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: