ئەو ڕووەكانەی بەشێوەیەكی سرووشتی ماڵەكەت فێنک دەكەن

شەیری بکە لە:
ئەو ڕووەكانەی بەشێوەیەكی سرووشتی ماڵەكەت فێنک دەكەن

یەکێک لە ڕووەکە بەسوودەکان بۆ فێنک کردنی هەوای ماڵ

ئاڤا نیوز 


جگە لە شێوازە مۆدێرنەکانی ساردکردنەوە، ڕووەکەکان بەگشتی لە لوتکەی شێوازەکانی ساردکردنەوەی سرووشتیدان، بەتایبەتی ئەوانەی گونجاون بۆ کەشوهەوای ماڵەوە.


وێنە گەورەکە: بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی ئاژانسی ناسا، ئەو ئاوە زیادەی لە پێویستی ڕووەکێکەوە بە هەڵم دەبێت بۆ بەرگەهەوا، یارمەتی ساردکردنەوەی هەوای دەوروبەریش دەدات، هاوکات شارەزایانی بواری کشتوکاڵ ئاماژە بە پرۆسەی هەڵمژینی ڕووەک دەکەن، کە هاوتای ئارەقکردنەوەیە لە مرۆڤدا و  ڕۆڵی هەیە لە فێنککردنەوەی کەشوهەوای ماڵ.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕووەکی هەمیشە سەوزی چینی، لە سەرووی لیستی ئەو ڕووەکانە دێت، کە بۆ ساردکردنەوەی ماڵەکان بەکاردەهێنرێن، دوای ئەویش هەریەک لە مەتات، دراسینا، هەنجیری گریان، فیلۆدێندرۆن، فۆگێر، پۆتۆس،کاکتوسی مار، خورمای بامبۆ و ڕووەکی جاڵجاڵۆکە،  بەگشتی کەشوهەوای ماڵ فێنک دەکەن و هەوای پیسی ماڵ هەڵدەمژن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: