خواردنی گۆشتی سوور و دەستکرد مەترسیدارە

شەیری بکە لە:
خواردنی گۆشتی سوور و دەستکرد مەترسیدارە

گۆشتی دەستکرد

ئاڤا نیوز


توێژینەوەیەکی نوێ دووپاتی دەکاتەوە، خواردنی گۆشتی سوور و دروستکراو بە بەردەوامی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووەم زیاد دەکات.


وێنە گەورەكە: توێژینەوەکە داتای نزیکەی دوو ملیۆن کەسیان لە 20 وڵاتی جیاواز شیکردووەتەوە، بە لەبەرچاوگرتنی هۆکارەکانی وەک کواڵێتی خۆراک، چالاکیی جەستەیی، جگەرەکێشان و خواردنەوە کحولییەکان و ئەو کالۆرییانەی مرۆڤ ڕۆژانە لەخۆراکەوە وەریدەگرێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە توێژینەوەكەدا دەرکەوتووە خواردنی ئاسایی ڕۆژانەی 50 گرام گۆشتی دەستکرد، وەک سۆسیج، بیکۆن، هۆت دۆگ، سەلامی، یان پیپەرۆنی، هۆکارە بۆ تووشبوون بەنەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم لەماوەی 10 ساڵدا بەڕێژەی 15٪، هاوکات خواردنی ڕۆژانەی 100 گرام گۆشتی سووری ئاسایی هۆکارە بۆ تووشبوون بەنەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم بەڕێژەی 10٪.


باكگراوند: لە سەرانسەری جیهان زیاتر لە 400 ملیۆن کەس تووشی نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم بوون، کە هۆکاری سەرەکییە بۆ کوێربوون و لەکارکەوتنی گورچیلە و جەڵتەی دڵ و مێشک و بڕینەوەی پەلەکانی خوارەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: