بۆ یەکەمین جار لە عێراق بینایی بۆ چاوی کچێک دەگەڕێنرێتەوە

شەیری بکە لە:
بۆ یەکەمین جار لە عێراق بینایی بۆ چاوی کچێک دەگەڕێنرێتەوە

دیمەنی ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ چاوی نەخۆشێک، وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز 

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، بۆ یەکەمین جار تیمێکی پزیشکی عێراقی نەشتەرگەرییەکی ده‌گمه‌نیان بۆ گەڕاندنەوەی بینایی چاوی  كچێک  ئەنجامداوە تیایدا سه‌ركه‌وتووبوون.

 

ڕاگه‌یێنراوی فه‌رمی: وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاوی كرده‌وه‌: تیمێکی پزیشکی تایبەت لە نەخۆشخانەی فێرکاریی کەرامە له‌به‌غدا بۆ یەکەمجار نەشتەرگەرییەکیان بۆ كچێكی گه‌نج ئەنجامدا كه‌به‌هۆی كاره‌ساتێک بینایی چاوی به‌ته‌واوی له‌ده‌ستداداوە.

 

زانیاریی زیاتر: تەندروستی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا به‌هۆی سه‌ختی كێشه‌كانی چاوی نه‌خۆشه‌كه‌وه‌,  به‌دوو قۆناغ نەشتەرگەریی بۆكراوە، بە تەواوی بینایی چاوی بۆ گەڕایەوە، ئێستا ڕێژه‌ی بینینی 6/6ــه‌.

شەیری بکە لە: