سیسی هۆشداری فراوانبوونی شەڕی غەززە دەدات

شەیری بکە لە:
سیسی هۆشداری فراوانبوونی شەڕی غەززە دەدات

دیمەنی کۆبوونەوەی عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر و ئەنتۆنی بلنکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز

 


عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسڕ لە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای ڕاگرتنی شەڕی غەززەی نێوان حەماس و ئیسرائیل دەکات.

 


بۆچی گرنگە: بەردەوام بوونی شەڕی غەززە، مەودای شەڕەکە فراوانتر دەکات و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕووبەڕووی مەترسی شەڕێکی گەورەتر دەبێتەوە.

 

چیڕۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە، 20-8-2024،  ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی مسڕی کرد و لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسڕ و وەزیری درەوەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە، باسیان لە هۆکار و ڕێگرییەکانی بەردەم ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە کرد. 

 

لێدوانی فەرمی: سیسی گوتی: ئێستا کاتی ئەوە هاتووە شەڕی دراوسێ  ڕابگیرێت،  حوکم بە دەنگی عەقل و حیکمەت و ڕاگەیاندنی زمانی ئاشتی و دیپلۆماسی بکرێت.

 

مەترسییەکان: ئەگەر شەڕی حەماس و ئیسرائیل فراوانتر ببێت بۆ شەڕی حیزبوڵڵا و ئیسرائیل لە لوبنان لەلایەک، ئێران لەگەڵ ئیسرائیل لەلایەکی دیکە، دۆخەکە لەکۆنترۆڵ دەردەچێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: