ئەستێرە جیهانییەکان لە کۆنگرەی دیموکراتەکان بەشداری دەکەن

شەیری بکە لە:
ئەستێرە جیهانییەکان لە کۆنگرەی دیموکراتەکان بەشداری دەکەن

بەشێک لە ئەستێرەکانی ئەمریکا- وێنە: میدیای ئەمریکی

ئاڤا نیوز 


لە میانەی کۆنگرەی نیشتمانی دیموکراتەکان چەندین ئەکتەر، موزیکژەن و کەسایەتیی ناوداری جیهان بەشداری دەکەن.  


وێنە گەورەکە: لەم هەفتەیەدا کۆنگرەیی نیشتمانی دیموکراتەکان لە شیکاگۆی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، با ئامادەبوونی کامالا هاریس بەربژێری دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لەگەڵ چەند کەسایەتیی  دیکەی دیاری جیهان. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر یەکە لە ئەستێرە دیارەکانی جیهانی، تۆنی گۆڵدوین، ئانا ناڤارۆ، میندی کالینگ بەشداری کۆنگرەیەکە دەکەن، کیری واشنتن میوانداری فەرمی چالاکییەکە دەکات.  


بڵاوکراوەی فەرمی: ڕێکخەرانی چالاکییەکە بۆ ماڵپەڕی نیوزویک ئاشکرایان کردووە، هەریەکێک لەو ئەستێرانە میوانداری یەک شەوی چالاکییەکە دەکەن، هاوکات کۆنگرەکە چوار ڕۆژ دەخایەنێت.  

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ