ئیسرائیل کۆگایەکی چەکی حیزبوڵڵا دەکاتە ئامانج

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل کۆگایەکی چەکی حیزبوڵڵا دەکاتە ئامانج

وێنەی بۆردوومانێکی ئیسرائیل لە لوبنان - وێنە: عەرەبیە

ئاڤا نیوز


 ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیی حیزبوڵڵا و سەرکردەیەک کوژراوە.


وێنە گەورەکە: لە دوای شەڕی غەززە، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر حیزبوڵڵا بەردەوام بووە، بەڵام هێرش بۆ سەر کۆگاکانی چەک دەگمەن بووە. 


زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری دوو سەرچاوەی ئەمنییەوە بڵاویكردەوە: ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر کۆگایەکی چەکی حیزبوڵڵا لە دۆڵی بیقاعی ڕۆژهەڵاتی لوبنان.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل: "لە هێرشێکدا، حوسێن عەلی حوسێن، یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی یەکەی مووشەکیی حیزبوڵڵا کوژرا".

 
زانیاریی زیاتر: ئەم هێرشە دوای ئەوە هات، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا، لە تێلئەڤیڤ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئیسرائیل پابەند دەبێت بە ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: