ئەو مۆزەی ئێستا دەیخۆین مەترسی لەناوچوونی لەسەرە

شەیری بکە لە:
ئەو مۆزەی ئێستا دەیخۆین مەترسی لەناوچوونی لەسەرە

مۆز - گێتی

ئاڤا نیوز 

 

توێژینەوەیەکی نوێ ئاماژە بە مەترسییەکانی جۆرە کەڕوویەک دەکات، کە لەوانەیە ببێتە هۆی لەناوچوونی ئەو جۆرە مۆزەی  ئێستا لە جیهاندا هەیە.


وێنە گەورەکە: توێژەران دەڵێن ئەو جۆرە مۆزەی ئەمڕۆ دەیخۆین هەمان ئەو مۆزە نییە، کە پێشتر بابو باپیرانمان دەیانخوارد، بەڵکو ئەو جۆرە مۆزە کۆنانە لەناوچوون و بوونەتە قوربانی یەکەم بڵاوبوونەوەی کەڕووی فوزاریۆم لەساڵانی  پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: کەڕووی فوزاریۆم دەگوازرێتەوە بۆ خاکی کشتوکاڵی و دەتوانێت زیاتر لە 100 خانەخوێی ڕووەکی جیاواز تووش بکات، بەهۆی پێکهاتەکەیەوە ڕووەکی مۆز تووشی نەخۆشی دەکات و دەیکوژێت، چونکە وادەکات ڕەگ و کۆئەندامی گواستنەوەی ڕووەکەکە نەتوانێت کانزا و ئاوە پێویستەکان هەڵبمژێت و بیانگوازێتەوە.


زانیاریی زیاتر: تا ساڵانی شەستەکان بەناوبانگترین مۆزی خواردن لە جیهاندا جۆری گرۆس میشێل بووە، بەڵام ئەم جۆرەی ئێستا لەجیهان بڵاوە پێی دەگوترێت کاڤێندیش.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: