ئێران: ئاگربەستی غەززە و تۆڵەسەندنەوە لە ئیسرائیل دوو بابەتی جیاوازن

شەیری بکە لە:
ئێران: ئاگربەستی غەززە و تۆڵەسەندنەوە لە ئیسرائیل دوو بابەتی جیاوازن

ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران

ئاڤا نیوز  


دوای دەستپێکردنی دانوستانەکانی ئاگربەستی غەززە، هەندێک میدیای ئەمریکی باسیان لەوە کردووە ئەگەری هەیە ئێران واز لە تۆڵەسەندنەوە لە ئیسرائیل بهێنێت.


وێنە گەورەکە: لە دوای کوشتنی ئیسماعیل هەنییە لە تاران، ئێران هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی سەختی لە ئیسرائیل کرد. لەکاتێکدا هەندێک میدیای ئەمریکی باسیان لەوە کردووە لەوانەیە ئێران واز لە تۆڵەسەندنەوە بهێنێت. ئێران لە وەڵامدا دەڵێت ئەمانە دوو بابەتی جیاوازن. 


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: وەک کۆماری ئیسلامی ئێران پێداگری لەسەر مافی یاسایی خۆمان دەکەین، بۆ سزادانی دەستدرێژیکار و هەروەها بە دۆستانمان وتووە ئێمە بەدوای پەرەسەندنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەدا ناگەڕێین.


زانیاریی زیاتر: لە هەمانکاتدا ئەوە مافی سرووشتیی خۆمانە کە سزای دەستدرێژکار بدەین و لە کاتی گونجاودا ئەنجامی دەدەین".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: