ئێران بە مووشەكی بالیستیك هەڕەشە لە ئیسڕائیل دەكات

شەیری بکە لە:
ئێران بە مووشەكی بالیستیك هەڕەشە لە ئیسڕائیل دەكات

سەرچاوەی وێنە: سوپای پاسداران

ئاڤا نیوز


بۆ یەکەمجار سوپای پاسدارانی ئێران مووشەکی بالیستیکی دوور مەودا لەسەر کەشتیی جەنگییەوە تاقیکردەوە، فەرماندەی سوپای پاسداران دەڵێت، هەڵدانی مووشەکی دوور مەودا بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا و خۆمان ئامادە دەکەین بۆ لێدان لە ئیسڕائیل.


وێنە گەورەکە: کۆماری ئیسلامی ئێران دان بە ئیسڕائیلدا نانێت و لە مێژە شەڕی سێبەر لە دژی  دەکات، ئەمڕۆ سێشەممە مووشەکی بالیستیکی دوور مەودای لەسەر کەشتییەکی جەنگیی تاقیکردەوە، بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی میهر، هەوڵی پێکانی "پالماخیم "بنکەی سەرەکی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف - 35 لە ئیسڕائیل دەدەن.


لێدوانی فەرمی: حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران ڕایگەیاند: تەقاندنی مووشەکێکی بالیستیکی دوور مەودا لە کەشتییەكى جەنگییەوە بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو، هەوڵ دەدەین لەڕێگەی  ئەم مووشەکانەوە لەسەر کەشتییە جەنگییەکانمانەوە بنکە سەربازییەکانی ئیسڕائیل بپێکین.


ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: تەقاندنی دوو مووشەکی بالیستی لە کەنداوی عوممان توانای پێکانی ئامانجەکانیان هەیە لە دووری هەزار و 700 کیلۆمەتر، بەوهۆیەوە حکومەتەکانی ڕۆژئاوا چەندین جار نیگەرانی خۆیان لە بەرنامەی مووشەکی ئێران دەربڕیوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان