بەرپرسێکی سنووری ڕاپەڕین لەسەر گەندەڵی دەستگیر دەکرێت

شەیری بکە لە:
بەرپرسێکی سنووری ڕاپەڕین لەسەر گەندەڵی دەستگیر دەکرێت

دیمەنێک لە شارۆچکەی سەنگەر

 ئاڤا نیوز


بەرپرسێکی سنووری ڕاپەڕین بەتۆمەتی تێوەگلان لە کەیسێکی گەندەڵی لەلایەن ئاسایشیی ئیدارەی ڕاپەڕین دەستگیر کراوە و دواتر بەکەفالەت ئازاد کراوە.

چیرۆکی سەرەکی: لەسەر فرۆشتنی زەوییەکی 10 دۆنمی لە سنووری ناحیەی سەنگەسەری سەر بە قەزای پشدەر، سەرۆکی شارەوانی سەنگەسەر و دوو خاوەنی نووسینگەی کڕین و فرۆشتنی زەوی دەستگیرکراون و دواتر بەکەفالەت ئازادکراون.

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەو دوو خاوەن نووسینگەیە کە کڕین و فرۆشتنیان بە موڵکی شارەوانی کردووە، بۆ ماوەی 18 ڕۆژ بەپێی ماددەی (11) لە یاسای سزادانی عێراقی لە بەندیخانە هێڵراونەتەوە.


ئەوەی پیویستە بیزانیت: هۆکاری دەستگیرکردنی (د.ئـ) سەرۆکی شارەوانی سەنگەسەر  بۆ کەمتەرخەمی و تۆمارنەکردنی سکاڵا لەسەر خاوەن نووسینگەکان بووە، کۆتایی هەفتەی ڕابردوو دەستگیرکراوە، سێ ڕۆژ لە بەندیخانە هێڵراوەتەوە و دوێنێ یەکشەممە بەکەفالەت ئازاد کراوە، ئێستاش لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەی ڕانیە لێکۆڵینەوە لەوە دەکرێت ئایا دەستی لە کڕین و فرۆشتنەکە هەبووە یان نا؟

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: