لە کەرکووک مامۆستایانی وانەبێژ خۆپێشاندان دەکەن

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

سەدان وانەبێژ لەبەردەم پارێزگای کەرکووک خۆپێشاندان دەکەن و داوای دامەزراندن دەکەن. ئەوان پێیانوایە جیاوازی لە نێوانیان دەکرێت و ئامادەنین کۆتایی بە خۆپێشاندانەکە بێنن تاوەکو  بەڵێنی جێبەجێ داواکارییەکانیان پێنەدرێت.

وێنە گەورەکە:  دامەزراندن  بە گرێبەست بۆ مامۆستایانی وانەبێژ لە کەرکووک دەستیپێکردووە، بەڵام خۆپێشاندەران دەڵێن وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی عێراق کۆمەڵێک بنەمای بێ ئاگاداری ئەوان داناون و جیاوازی لە پرۆسەی دامەزراندن دەکرێت، بەجۆرێک هەندێک دەرچووی زانکۆ دادەمەزرێن بێ ئەوەی ڕۆژێک وانەبێژ بووبن.

لە پەیامنێرەوە: دیار محەممەد، پەیامنێری ئاڤا لە کەرکووک گوتی، "ئەو وانەبێژانە پێنج ساڵە لە ناوەندەکانی خوێندن وانە دەڵێنەوە، چەندینجار بەڵێنی بە گرێبەستکردنیان دراوە، بەڵام جێبەجێنەکراوە و جیاکاری لەنێوانیان دەکرێت، بەشێکیان بە پاڵپشتیی چەند بەرپرسێک دەکرێن بە گرێبەست."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: