هاریس بە پێش ترەمپ دەکەوێت

شەیری بکە لە:
ترەمپ و کامالا هاریس ، هەردوو بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکا

ترەمپ و کامالا هاریس ، هەردوو بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

بە پێی نوێترین ڕاپرسی، کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان، پێش دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان دەکەوێت. 

 

وێنە گەورەکە: دوای وازهێنانی بایدن و هاتنە پێشەوەی کامالا هاریس وەک بەربژێری دیموکراتەکان، هاوکێشەکانی هەڵبژاردن گۆڕانی بەسەردا هاتووە و ترەمپ ڕووبەڕووی ڕکابەریێکی تووندتر دەبێتەوە. 

 

زانیاریی زیاتر: بە پێی دوایین ڕاپرسی کەناڵی سی بی ئێس (CBS)ی ئەمریکی هاریس بە ڕێژەی 51% بەرامبەر بە 48%ـی دەنگەکان بەدەست دەهێنێت و پێش ترەمپ دەکەوێت. 

 

لەلایەکی دیکەوە: لە ڕاپرسییەکی ڕۆژی 2024-07-18ـدا، 90%ـی دەنگدەرانی کۆمارییەکان ئامادەییان بۆ بەشداربوون لە دەنگدان نیشان دابوو، بەڵام ئەم ڕێژەیە بۆ دیموکراتەکان تەنیا 81% بوو. دوای مانگێک و دوای ئەوەی هاریس جێگەی بایدنی گرتەوە، ئەمەش گۆڕانکاریی بەسەردا هات و ڕێژەکە بۆ کۆمارییەکان دابەزی بۆ 88% و بۆ دیموکراتەکانیش بەرزبووەوە بۆ 87%.

 

بۆچووونی لایەنی بەرامبەر: ڤانس، جێگری دۆناڵد ترەمپ دەڵێت: "ڕاپرسییەکان هەمیشە ورد نین، بەڵام بەدڵنیاییەوە ساختەش نین". زۆربەی ڕاپرسییەکان باس لە سەرکەوتنی هاریس دەکەن، هەرچەندە پێشبڕکێکە لە ویلایەتە جۆلانەییەکاندا زۆر نزیکە.

شەیری بکە لە: